İbrahim Yaldız
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
مووش - AA
كۆچه‌ریه‌كان ساڵانه له قۆناغی جیاوازدا له ناوچه‌كانی باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان و له وه‌رزی هاویندا به هۆی هه‌لومه‌رجه‌كانی جوگرافیا، به‌رزی له ئاستی رووی ده‌ریا، كه‌شوهه‌وای فێنك و ئاوی ساردیه‌وه له كوێستانه‌كانی مووش ده‌مێننه‌وه.
كۆچه‌ریه‌كان كه له وه‌رزی به‌هاردا له شارۆچكه‌ی كورتالان سەربە پارێزگای سێرت به ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه روو له كوێستانه‌كانی مووش ده‌كه‌ن و تا وه‌رزی پاییز له‌وێ ده‌مێننه‌وه، ژیان و گوزه‌رانی سه‌خت و هه‌مه‌ڕه‌نگیان بووه‌ته جێی سه‌رنج.
له كوێستانەکان كۆچه‌ریه‌كان له رەشماڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و رۆژانه به‌و شیره‌ی کە دووجار له ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌یدۆشن په‌نیر دروست ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن، به‌و شێوه‌یه‌ش بژێوی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ژنانی كۆچه‌ری هه‌ر له به‌یانی زوه‌وه ده‌ست بهكاردهكهن و له پاڵ كاره‌كانی ماڵ منداڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، هەروەها هاوكاری هاوسه‌ره‌كانیشیان ده‌که‌ن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.