Zana Natık Kerem
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کە لە میانیدا پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) دەخرێتە دەنگدانەوە، دەستی پێکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە محەمەد حەلبوسی کارەکانی دانیشتنی ٢١ی ئاسایی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی نوێی یاسادانان کردووەتەوە.
پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) دەخرێتە دەنگدانەوە.
هەرکاتێک پڕۆژەیاساکە پەسەندکرا، ئەوا حکوومەتی عێراق دەتوانێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات.
لە ماوەکانی رابردوودا، حکوومەتی عێراق لەنێوان ١٥ تا ٢٦ی ھەموو مانگێک مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەکرد، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە، تا ئێستا مووچەی تشرینی یەکەمی رابردووی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە.