Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستی پێ كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كارەكانی دانیشتنی سێیەمی كردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی دانشتنەكەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی ئەمنیداریەتی گشتیی ئەنجوومەن و لیژنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆئەوەی سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یەكەم بۆ یاسای دەستەی متمانەدانی عێراقی ژمارە 78 بۆ ساڵی 2017 گفتوگۆ بكات و دەبێت وەڵامدانەوە لەوبارەوە یەك هەفتە تێپەڕ نەكات بە پێچەوانەوە، ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدات.