Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی لە بواری ئەمنیدا، هەنگاوی باشی ناوە و ئاماژە بەوەیش دەكات کە مستەفا كازمی بەو ئاراستەیە كار دەكات كە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدر زەیادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "مستەفا كازمی هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت كە ئامانج لەو هەنگاوەیش سەپاندنی یاسایە".
گوتیشی:" سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەنێویاندا ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی لەو هەنگاوانەی مستەفا كازمی دەكەن، بەڵام بەو مەرجەی جیاكاری لەنێوان لایەنەكاندا نەكرێت و یاسا بە یەكسانی بەسەر هەموواندا جێبەجێ بكرێت".
دوێنێ دووشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنیدا كۆبوویەوە كە لە میانیدا جەختكرابوویەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.