Sarmand Hameed
09 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، مستەفا كازمی كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تایبەتی مەسعود بارزانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان پشتگیریی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی عێراق راگەیاندووە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە.
مەسعود بارزانی هیوای خواستووە كە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەكنزیكبوونەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەروازەیەكیش بێت بۆ چارەسەربوونی كێشە و قەیرانەكانی عێراق.