سياسەت

یەکێتی پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا کازمی دەکات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدرال لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 08.04.2020 - نوێکردنەوە : 09.04.2020
یەکێتی پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا کازمی دەکات

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە كاندیدكردنی مستەفا كازمی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدرال لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە دەکەن.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دوا كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان،‌ له‌ ٢ی نیسانی٢٠٢٠، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆ، دیراسه‌كردن و پشتیوانی بوو له‌ مستەفا کازمی، لە ئەگەری کشانەوەی عه‌دنان زورفی له‌ به‌ربژێریی ‌ وتێیدا هاتووە، "دوای گفتوگۆکردن، لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیاره‌، پێشوازی لێکرا. ئێمه‌ کازمی بە دۆستی کورد دەزانین، (مستەفا کازمی) بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بوون به‌ سەرۆكوەزیران، ئه‌وا ئەو مافانەی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و گەشە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات. لە چەند رۆژی رابردووش، مستەفا کازمی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهورە (هاسەرۆکی یەکێتی)ەوە کردوە و، داوای پشتیوانیی لێ كردووه‌".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیوەندار بەو پرسەوە، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندی بە هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی یەوە کردووە، و به‌ راویژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، و دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا، پشتگیری له‌ كازمی كراوه‌.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە کە به‌ لەبەرچاوگرتنی داواکاری ره‌وای خۆپیشاندەران و خواستی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی و، لە سۆنگەی باوەربوون بە پێویستیی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌ پێویستی ده‌زانێت كه‌ حكوومه‌تێكی به‌هێز و نیشتمانیی و پابه‌ند به‌ ده‌ستوور به‌ زووترین كات له‌ به‌غدا په‌سه‌ند بكرێت و له‌م پێناوه‌شدا،(یەکێتیی) ده‌ستپێشخه‌ر و پشتیوانه‌ و تیایدا هاتووە "هه‌ر لێره‌شه‌وه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان، ببه‌ستین".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن