Dildar Baykan
08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
واشنتۆن - AA
كانديدى ديموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ٢٠٢٠ى ئەمركيا براين ساندەرس، هەڵپەساردنى كەمپينەكەى هەڵبژاردنەكانى راگەياند.
لەو روونكردنەوەى كە لە كەمپينى هەڵبژاردنەكانى براين ساندەرسەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەم بە يانييە ساندەرس لەرێگەى تەلەكۆنفرانسەوە لەگەڵ تيمى كەمپينەكە كۆبووەتەوە.
ساندەرس، لە پەيوەندييەكەدا، رايگەياندووە كە بڕيارى هەڵپەساردنى داوە كەمپينى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى كە لە سێى تشرينى دووەم بەڕێوەدەچێت.
پاش كشانەوەى ساندەرس لە كێبڕكێى كانديدبوونى ديموكراتەكان بۆ سەرۆكايەتى ئەمريكا، جێگرى پێشووى سەرۆكى ئەمريكا، جۆ بايدن وەك تاكە كانديدى ديموكراتەكان دەمێنێتەوە.
- پارتەكان، كانديدى فەرمييان لە كۆنگرەكانى مانگى ئاب ئاشكرا دەكەن
ديموكراتەكان، كانديدى فەرمى خۆيان لە هەفتەى ١٧ى ئاب، لە شارى ميلويكى سەر بە ويلايەتى وينسكۆنسن ئاشكرا دەكەن.
سەرۆكى ئەمريكا دۆنالد ترمپ كە كانديدى كۆمارييەكانە، بەفەرمى لە ٢٤-٢٥ى ئاب لە شارى چارلۆتى ويلايەتى باكوورى كارۆلينا ئاشكرادەكرێت.