Gamze Türkoğlu Oğuz
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، بەشدارينەكردنى خۆى لەو ديبەيتەى كەوا پلان بوو هەفتەى ئايندە بە شێوەى ئۆنلاين لەگەڵ جۆ بايدن-ى ركابەرى ئەنجامبدرێت راگەياند.
سەرۆكى ئەمريكا، لە بارەى ديبەيت بە شێوەى ئۆنلاينەوە گوتى "لەلايەن خۆيانەوە قبوڵنەكراوە" و ئەوەى راگەياند كە سەرپەرشتياران هەوڵى پاراستنى بايدن-ى ركابەرى دەدەن.
ترەمپ، گوتيشى "بەشدارى لە ديبەيتى ئۆنلاين ناكام".
- ئەنجامدانى ديبەيتى دووەم بە شێوەى ئۆنلاين راگەيەندرا
كۆميسيۆنى هەڵبژاردنەكان، بە مەبەستى پاراستنى هەموو ئەوانەى كە بەشدارى دەكەن و پاراستنى ئەمنى، ئەنجامدانى ديبەيتى دووەمى نێوان ترەمپ و بايدن لە رێگەى ئۆنلايەنەوە بە گونجاوتر دانابوو.
دۆناڵد ترەمپ، پێشترلە رێگەى تويتەرەوە بڵاويكردووەوە "بە پەرۆشييەوە چاوەڕێى ئەو ديبەيتە راستەوخۆيە دەكەم كە لە ١٥ى تشرينى يەكەم لە ميامى بەڕێوەدەچێت. زۆر خۆش دەبێت".