Nuri Aydın
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له هیندستان ٩٦٤ كه‌س به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بە پێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لە وڵاتەکەی گه‌یشتووه‌ته، ١٠٦ هه‌زار و ٤٩٠ كه‌س.
هاوکات ٧٠ هەزار و ٤٩٦ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، شەش ملیۆن و ٩٠٦ هه‌زار و ١٥١ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان پێنج ملیۆن و ٩٠٦ هه‌زار و ٦٩ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.