Nuri Aydın,Mehmet Şah Yılmaz
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٦ ملیۆن و ٧٥٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٦٦ هه‌زار و ٨٦٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٦ ملیۆن و ٧٥٤ هه‌زار و ٢٨١ كه‌س، ٢٧ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار و ٨٣٣ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و، هەشت ملیۆن و ١٩ هەزار و ٥٨٨ کەسیش لە ئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٨٣٣ هه‌زار و ٧٦٣ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢١٧ هەزار و ٧٣٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.