Salih Okuroğlu,Mohammad Kara Maryam
30 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2024
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی " Fox News"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ھاوشێوەی چالاکییەکانی ڕیوڕەسمی کرنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨دا، ئەنجام نادرێن کە بڕیارە لە لۆس ئانجلس بەڕێوەبچێت.
گوتیشی: "پێم وایە کە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەت".
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، مایک جۆنسۆن ڕەخنەی لەو نمایشانە گرت کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤"، پێشکەش کران.
مایک جۆنسۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس، ڕایگەیاندووە کە نمایشی تابلۆی "دوا ئێوارەخوان" کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤"، پێشکەش کرا، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەکان لە سەرانسەری جیھاندا.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، تابلۆیەکی ھونەری نمایش کرا کە ھاندان بوو بۆ ھاوڕەگەزخوازی.
تابلۆکە لە تابلۆی "دوا ئێوارەخوان" دەچوو کە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچی-یەوە کێشراوە، ھەروەھا تابلۆکە پێکھاتووە لە مێزێکی گەورە کە ژمارەیەک پیاو بە دەوریدا کۆبوونەتەوە و جل و بەرگی ئافرەتیان پۆشیووە.
جگە لەوەش لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس ٢٠٢٤"دا، کەسێک کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە، نمایشی جل و بەرگی ئەنجامدا.