Betül Yürük
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی دوو ملیۆن كۆرپه به مردوویی له دایك ده‌بن و ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه له هه‌ر ١٦ چركه‌یه‌كدا كۆرپه‌یه‌ك به مردوویی له‌دایك ده‌بێت.
به‌پێی دوایین خه‌مڵاندنه‌كان كه له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسێف سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی و بانكی جیهانی، بڵاوكراونه‌ته‌وه، رێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٤ ئه‌و كۆرپانه‌ی كه به مردوویی له‌دایك ده‌بن، له‌و وڵاتانه‌ن كه داهاتیان كه‌مه.
له راپۆرته‌دا باس له‌وه‌كراوه، هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی دوو ملیۆن كۆرپه به مردوویی له دایك ده‌بن و ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه له هه‌ر ١٦ چركه‌یه‌كدا كۆرپه‌یه‌ك به مردوویی له‌دایك ده‌بێت و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، چاودێرییكردنی ماوه‌ی دووگیانی، چاودێرییكردنی دایك به‌ر له منداڵبوون و بوونی پسپۆڕانی منداڵبوون، ده‌كرێت ببنه رێگر له‌به‌رده‌م له‌دایكبوونی كۆرپه‌كان به مردوویی.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش ره‌نگه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ژماره‌ی ئه‌و كۆرپانه‌ی به مردوویی له‌دایك ده‌بن، زیادبكات و كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ له ١١٧ وڵاتی داهات كه‌م و مامناوه‌ند، ده‌كرێت ببێته هۆی له‌دایك بوونی ٢٠٠ هه‌زار كۆرپه‌ی دیكه به مردوویی.