Dildar Baykan
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە سەربازانی ئەمریکی تیایدا جێگیرکراوە و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.
بایدن لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس لە سەر بابەتی شێرپەنجە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
بایدن لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، گوتی: "لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین. سوپاس بۆ خودا، کەس لە ئەنجامی ئەم ھێرش گیانی لەدەست نەداوە، کارمەندێکمان بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گيانيلەدەستداوە. کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە و لەو بابەتە بڕیار دەدەین".