Dildar Baykan
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، جۆ بايدن لە يەكەم بڵاوكراوەى لە رێگەى هەژمارى تويتەرى تايبەت بە پۆستى سەرۆكى ئەمريكا "POTUS"، نووسى "كاتمان نييە بە فيڕۆى بدەين لە بەرامبەر ئەو قەيرانانەى كە رووبەڕوومان بوونەتەوە".
بايدن، كە ئەمڕۆ سوێندى یاسایی خوارد و بووە ٤٦مين سەرۆكى ئەمريكا، يەكەم بڵاوكراوەى فەرميى لە رێگەى تۆڕەكۆمەلايەتييەكانەوە بڵاوکردەوە.
جۆ بايدن، لە رێگەى هەژمارى بەناوی "POTUS" لە تويتەر كە بۆ سەرۆكەكانى ئەمريكا دابينكراوە، بڵاويكردەوە، "كاتمان نييە بە فيڕۆى بدەين لە بەرامبەر ئەو قەيرانانەى كە رووبەڕوومان بوونەتەوە. لەبەر ئەم هۆيە ئەمرۆ لێرەدام. بۆ هەنگاونانى بوێرانە و دابينكردنى هاوكارى بۆ خێزانە ئەمريكييە خاوەن پێداويستييەكان دەچم بۆ نووسينگەى ئۆڤاڵ".