مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و کامالا ھاریس دەکات
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "گەرمترین پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵتان".
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و جێگرەکەی، کامالا هاریس کرد.
مەسرور بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "گەرمترین پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵتان، بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، بۆ ھەوڵدانی ھاوبەش بۆ گەڕاندنەوەی دڵنیایی بۆ ناوچەکە".
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد و بووە ٤٦ هەمین سەرۆکی ئەمریکا.