Betül Yürük
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن -AA
سەرۆكى نوێى ئەمريكا، جۆ بايدن، لە يەكەم گوتاريدا لە دواى رێورەسمى سوێندخواردن، پەيامى ئەوەى دا كە وڵاتەكەى تەنها بە "يەكگرتوويى" دەتوانێت بەسەر كێشەكاندا سەربكەوێت.
بەتەمەنترين و دووەم سەرۆكى كاسۆليك لە ئەمريكا، جۆ بايدن لە دواى رێورەسمى سوێنخواردن كە لە بەردەم باڵەخانەى كۆنگرێس رێكخرابوو، گوتارێكى پێشكەشكرد.
بايدن جەختى لەوە كردەوە كە لە مێژوودا ئەمريكا رووبەڕووى هەرەشەى جيددى بووەتەوە و پەيامى ئەوەى دا كە وڵاتەكەى تەنها بە "يەكگرتوويى" دەتوانێت بەسەر كێشەكاندا سەربكەوێت.
جۆ بايدن دووپاتى كردەوە كە ئەمرۆ بۆ ديموكراسى وڵاتەكەی زۆر گرنگە و گوتى، "ئەمڕۆ رۆژی ئەمریکایە، دیموکراسی سەرکەوت".
سەرۆكى ئەمريكا، جۆ بايدن ئاماژەى بە سەختييەكانى ماوەكانى رابردوو كرد و پەيامى رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ "توندڕەوى، باڵادەىستى سپى پێست و تيرۆرى ناوخۆيى" و سەركەوتن بەسەر ئەو هەڕەشانەى دا.
جۆ بايدن جەختى لەوە كردەوە كە كار بۆ ئەوانەى كە پاڵپشتيان كردووە و ئەوانەشى كە پاڵپشتييان نەكردووە دەكات و گوتى، "دەبمە سەرۆكى هەموو ئەمريكييەكان".
بايدن دەربارەى جياكارى سياسیى لە وڵاتەكەیدا گوتى: "دەبێت كۆتايی بەم جەنگە بهێنين كە شايەنى شارستانييەتمان نييە".
جۆ بايدن لە گوتارەكەيدا، پەيامێكيشى ئاراستەى جيهان كرد و گوتى، "پەيوەندييە هاوپەيمانيەتييەكانمان چاكدەكەينەوە و پەيوەندى نزیكتر لەگەڵ جيهان دروست دەكەين".