28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
واشنتۆن ــ AA
پرۆگرامی "خەڵات لە پێناو دادپەروەری" سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە كە خەڵاتی دەستگیركردنی بەناو خەلیفەی نوێی داعش، حاجی عەبدوڵڵا بۆ 10 ملیۆن دۆلار زیاد كراوە.
پرۆگرامی ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "خەڵاتی دەستگیركردنی خەلیفەی نوێی داعش، حاجی عەبدوڵڵا بۆ 10 ملیۆن دۆلار زیاد كراوە".
هەروەها رایگەیاندووە کە هێشتا ئەمریكا سوورە لەسەر دۆزینەوە و دەستگیركردنی سەركردە تاوانبارەكانی رێكخراوی داعش و ئێستا كاتی دادپەروەرییە".
لە بەشێكی تویتەكەدا، پرۆگرامی "خەڵات لە پێناو دادپەروەری" سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وێنەیەكی بەناو خەلیفەی داعش، حاجی عەبدوڵڵای بڵاوكردووتەوە و نووسیوویەتی "ئەی حاجی عەبدوڵڵا، ئەم وێنەیەت بەهیچ شێوەیەک جوان نییە، داوا لە هاوڕێ تیرۆریستەكانت بكە، با وێنەیەكی جوانترمان بۆ بنێرن".
دوای ئەوەی بەناو خەلیفەی پێشووی داعش، ئەبوبەكر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا كوژرا، كەسێك بەناوی"ئەبو ئیبراهیم قورەشی"، كە بە "حاجی عەبدوڵڵا" ناسراوە، وەك خەلیفەی نوێی رێكخراوەكە دەستنیشان كرا.
ئەمەریكا پێشتر لە بەرامبەر پێدانی زانیاری ورد و دروست بۆ دەستگیركردنی بەناو خەلیفەی نوێی داعش بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات دانابوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە پارەیەی بۆ 10 ملیۆن دۆلار زیاد كردووە.