جيهان

ئەمریکا.. بەهۆی نەخۆشی هاری هاوردەکردنی سەگ لە ١٠٠ وڵاتەوە قەدەغەکرا

- بەهۆی مەترسی نەخۆشی هاری سەگ، ئەمریکا بۆ ماوەی ساڵێک هاوردەکردنی سەگی لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە قەدەغە کرد.

Mücahit Oktay  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 15.06.2021
ئەمریکا.. بەهۆی نەخۆشی هاری هاوردەکردنی سەگ لە ١٠٠ وڵاتەوە قەدەغەکرا

New York

نیویۆرک - AA

بەهۆی مەترسی نەخۆشی هاری سەگ، ئەمریکا بۆ ماوەی ساڵێک هاوردەکردنی سەگی لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە قەدەغە کرد کە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر هاوردەی دەکردن.

ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگرتنی نەخۆشی لە ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سەگانەی لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە هاوردە دەکرێن کە هێشتا نەخۆشی هاری سەگ تیایاندا کێشەیە، بەهۆی پێویستی وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشیەکە و سەگەکانیش کە بەهۆی بچووکیانەوە ناتوانرێت ڤاکسینیان بۆ بەکابهێنرێت، بۆ ماوەی ساڵێک هاوردەکردنیان قەدەغە کردووە.

هەروەها بەهۆی خێرا بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو بێچووە سەگانەی لە ماوەی رابردوودا براونەتە ئەو وڵاتە بڕیار دراوە، لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی سەگەکانی خۆیان بردە ئەو وڵاتانە، هەتا شەش مانگ لە سێیەم وڵات بەسەر نەبات کە نەخۆشی هاری سەگیان تیادا نییە، ناهێڵێت بهێنرێنەوە ناو وڵاتەکەیان.

لە بڕیارەکەدا باس لەوە کراوە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئەو سەگانە کە بەمەبەستی فرۆشتن یان بەخێوکردن هێنراونەتە ئەمریکا ئەو بڕیارە دەرکراوە و لە ١٤ی تەمووزی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن سەگ دەهێنرێتە ئەو وڵاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەو بڕیارەوە، بەدرێژایی ساڵێک رێژەی هاوردەکردنیان لە سەدا ٤ بۆ ٧،٥ کەمبکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın