جيهان

لووتکەی ئەمریکا-یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل

- سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن: "من لەگەڵ سەرۆکەکەی پێش خۆم، بیروڕای زۆر جیاوازم هەیە".

Ömer Tuğrul Çam  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 16.06.2021
لووتکەی ئەمریکا-یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل- AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا فۆن دێر لایه‌ن و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتییەکە، چارل میشێل لە تەلاری ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، کۆبووەوە.

جۆ بایدن لە میانی گوتەیەکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پرسی کارکردن لەگەڵ ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا هەلی مەزنیان لەبەردەستدا دەبێت و خۆشحاڵی خۆشی لەم دۆخە راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەمریکا هیچکات بەتەواوی لە ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا دانەبڕاوە و لەئێستاشدا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵیان هەیە.

جۆ بایدن بە ئاماژە بۆ دۆناڵد ترەمپ گوتی: "من لەگەڵ سەرۆکەکەی پێش خۆم، بیروڕای زۆر جیاوازم هەیە".

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارل میشێل خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی جۆ بایدن دەربڕی و رایگەیاند "بەهاتنتان بۆ بڕۆکسل، دووبارە ئەمریکا گەڕایەوە مەیدانی نێودەوڵەتی، ئەمەش بۆ جیهان و هاوپەیمانێتییەکەی نێوانمان هەواڵێکی زۆر خۆشە. خۆشحاڵین بەوەی دەربارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئێوە کار دەکەین".

بەهەمان شێوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا فۆن دێر لایه‌ن باسی لەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا-یەکێتیی ئەورووپا لە چوار ساڵی رابردوودا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوون، گوتیشی: "لەئێستادا ئەورووپا و جیهان گۆڕاون و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کاری هاوبەشین لەگەڵ ئەمریکا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن