Dildar Baykan
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
واشنتۆن - AA\
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٥ی ئادار، یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیی فەرمی وەک سەرۆک سازدەکات.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە لێدوانێکیدا گوتی: ''سەرۆک بایدن لە پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ئادار، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی فەرمی ساز دەکات''.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکاربوو تا ئەمڕۆ، کۆنگرەی رۆژنامەوانیی فەرمی رێکنەخستووە و راستەوخۆ لە رۆژنامەنووسانەوە پرسیاری وەرنەگرتووە.
جێن ساکی پێشتر باسی لەوە کردبوو کە جۆ بایدن لە میانی ئەم مانگەدا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دەبەستێت.