جيهان

یەکەم گوتاری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن: ''بە سەرۆکی چین-م راگەیاند کە بوونی سەربازیی بەهێزمان لە ناوچەی هیند-زەریای هێمن، وەک سەربازانی ناتۆ لە ئەورووپادا وایە، نیازمان دەستپێکی شەڕ و پێکدادانێک نییە، بەڵکو رێگریکردنە لە پێکدادانێک''.

Dildar Baykan, Dilara Zengin  | 29.04.2021 - نوێکردنەوە : 29.04.2021
یەکەم گوتاری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە یەکەم گوتاریدا کە لە کۆنگرێس پێشکەشی کرد وردەکارییەکانی پاکێجی خەرجی خوێندن، چاودێری منداڵ و خێزان، ئەو رێگایەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیراونەتەبەر و سیاسەتی دەرەکی ئەمریکای خستەڕوو.

جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، لەوەتەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتووەتەدەست، بۆ یەکەمجار لە دانیشتنێکی هاوبەشی کۆنگرێسدا گوتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن باسی لەوە کرد کە بە درێژایی ساڵان ژمارەیەکی زۆر سەرۆک هاتوونەتە سەر ئەم کورسیە و راگەیاندنی جەنگ، ئاهەنگیی ئاشتیی، پلانی نوێ و ئەگەرەکانیان بەیان کردووە و قسەیان لەسەر کردووە و گوتی: ''ئەمڕۆ هاتووم بۆ ئێرە بۆ قسەکردن لەسەر قەیران و هەلەکان. هاتووم بۆ قسەکردن لەسەر سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان و دووبارە زیندووکردنەوەی دیموکراسیمان''.

جۆ بایدن سەبارەت بە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ گوتی: ''بە سەرۆکی چین-م راگەیاند کە بوونی سەربازیی بەهێزمان لە ناوچەی هیند-زەریای هێمن، وەک سەربازانی ناتۆ لە ئەورووپادا وایە، نیازمان دەستپێکی شەڕ و پێکدادانێک نییە، بەڵکو رێگریکردنە لە پێکدادانێک''.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین باسی لەوە کردووە بە دوای پێکدادانێکدا نین، بەڵام کردەکان ئەنجامێکیان دەبێت و رایگەیاند ''وەڵامی رێژایی دەستوەردانەکانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانمان، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر حکوومەت و کارەکانمان دایەوە، بەڵام کاتێک بابەتەکە بووە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانمان دەتوانین هاریکاریی بکەین. پوتین باش لەوە تێگەشت کە وەڵامی پێویستمان دەبێت''.

جۆ بایدن هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکوور هەڕەشەی جددیان لەسەر جیهان دروستکردووە و گوتی: ''لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە نزیکەوە کار دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێداگرانەی ئەو مەترسیانەی ئەو وڵاتانە دروستیان کردووە''.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە لەئێستادا هەڕەشەی تیرۆر لە زۆر شوێنی جیهان هەیە و ئەمریکا پێداگرانە بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەوە و رایگەیاند ''ناتوانین بڕیاری هەواڵگرییمان لەبەرچاونەگرین. ئەمڕۆ گەورەترین هەڕەشە بۆسەر نیشتمانەکەمان رەگەزپەرستیی سپیە. رەگەزبەرستیی سپی تیرۆریزمێکە و ناتوانین وەلای بنێین. دەبێت لە پێناو باشکردنی رۆحی وڵاتەکەماندا ئەمریکییەکان کۆبکەینەوە''.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە توندوتیژی چەکداری لەم وڵاتەدا پەتایە و گوتی: ''ئەوەی لەدەستم بێت ئەنجامی دەدەم بۆ پاراستنی گەلی ئەمریکا لەو پەتای توندی چەکدارییە. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆنگرێس جووڵە بکات''.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن جەختیکردەوە لەسەر پێویستی وەبەرهێنان بۆ خێزان و منداڵان بۆ داهاتوو و رایگەیاند ''لەبەرئەوە پلانی خێزانی ئەمریکا پێشکەش دەکەم کە چوار گەورەترین کێشە تاوتوێ دەکات کە خێزانە ئەمریکییەکان رووبەڕووی بوونەتەوە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın