نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا کرد
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، راڵف ئه‌براهام و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوویەوە.
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، راڵف ئه‌براهام و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوویەوە.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کردووە و جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه بۆیه به پێویستی زانیووە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بكات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها دووپاتی كردووەته‌وه دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه، هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و دۆستایه‌تیی به‌هێزی خه‌لكی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان، خراونه‌تە به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووە.