سياسەت

بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان کرد

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین و شاندێكی یاوەری كرد

Sarmand Hameed  | 19.02.2020 - نوێکردنەوە : 20.02.2020
بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان کرد

Ankara

هەولێر - AA

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، هادی عەلی و كارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن، سەلاحەددین بابەكر و ئەندامی سەركردایەتیی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، محەمەد هاودیانی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی مەسعود بارزانی، لە دیدارەكەدا سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە شاندی میوان كردووە و پێزانینیشی هەبووە بۆ رۆڵ و میانڕۆیی و هەڵوێستەكانی یەكگرتوو لە پڕۆسەی سیاسیی و قۆناغە هەستیارەكانی ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و قەیرانی سیاسی لە عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان تەوەرێكی دیکەی ئەو دیدارە بوو و هەوڵدان بۆ دەستبەركردنی برایەتی و تەبایی سیاسی و یەكڕیزی لە پرسە نیشتیمانییەكان بە پێویست زانرا و جەختیش لە كاری هاوبەشی لایەنەكان و دامەزراوەكانی هەرێم كرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پەروەردە و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردستانی دەكەنە ئامانج.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın