Rewa Mahmood Hasan
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
سلێمانی - AA
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ عەلی روونکردنەوەیەکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان کردووە و تیایدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردووەتەوە بەوەی کۆسرەت رەسوڵ رەزامەندبووە و رێککەوتنی نھێنی لەژوورە تاریکەکان ئەنجامداوە بۆ ھەڵبژاردنی دوو ھاوسەرۆک بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە: "لە دوێنێوە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە گوایە ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی رەزامەندبووە و رێککەوتنی نھێنی لە ژوورە تاریکەکان ئەنجامداوە بۆ ھەڵبژاردنی دوو ھاوسەرۆک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەوەش ھاتووە کە "لێرەوە رایدەگەیەنین کە جەنابی کاک کۆسرەت ھیچ رێککەوتنێکی نھێنی ئەنجام نەداوە و ھەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەکڕیزی نێوان ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رای وایە ئەمڕۆ ئایندەی یەکێتیی پێویستی بە ھەموو ھەڤاڵانە و دەبێ ھەموو پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتی و خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی کوردستان".
دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکەی پەسەند کرد، ھاوکات لە ھەڵبژاردنێکدا ھەریەک لە بافڵ تاڵەبانی کوڕی سکرتێری پێشووی یەکێتی جەلال تاڵەبانی، و لاھور شێخ جەنگی وەک ھاوسەرۆکانی یەکێتیی ھەڵبژێردران.