Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ لە میانی دەستپێکردنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و تیاییدا پیرۆزبایی کۆنگرەی لە ئامادەبووان کرد و داوایکرد کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی سیاسییان هەڵبدەنەوە.
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ لە دەستێکی کۆنگرەکەدا گوتی: "لە رۆژێکی مێژوییداین و جێگای شانازییە بۆ هەموو لایەک. یەکێتیی نیشتمانیی هێزێکە لە پێناو رزگاری نیشتمانیی کوردستان. هەموو بە یەکەوە دەتوانین شتی باش بکەین"
کۆسرەت رەسوڵ گوتیشی: "یەکێتی دەستپێشخەری زۆر شانازی بووە. کەس لە یەکێتی زیاد نییە و ئەم نوێبوونەوەیە بە هەموومان دەکرێت و داواتان لێدەکەین کە هەمووتان لاپەڕەیەکی تازە بکەینەوە و یەکێتیی هی هەموومانە و هی یەک کەس و دوو کەس نییە".
ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە هەزار کەس لە هۆڵی پیشانگاکان شاری سلێمانیی بەڕێوەدەچێت.