Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم هەڵسەنگاندندا لەبارەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠١٨ رایگەیاند، "سەرکەوتنێکی نایابە".
لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییە نافەرمییانەی لە لایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە، لەبەرامبەر پاراستی کورسییەکانی لە ئەنجوومەنی پیران، کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بە دیموکراتەکان دۆڕاندووە و لەقەڵەمدانی ئەمە بە سەرکەوتن لە لایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە، مایەی تێڕامانە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە "سەرکەوتنێکی نایابە. سوپاسی هەمووتان دەکەم".
لە میانی گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە، زۆرترینی یەکێک لە سێ پایەکەی هێز لە واشنتۆن کە کۆنگرێسە، بەدەست کۆمارییەکانەوە بوو. ئەگەر بێت و زۆرینەی کۆنگرێس بە دیموکراتەکان بدۆڕێنێت، ئەوا لەو بابەتانەی کە پێویستیان بە رەزامەندیی کۆنگرێسە، رووبەری کارکردنی سەرۆکی ئەمریکا تەسک دەبێتەوە.