Emel Öz
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون، ١٥٠ ملیۆنی تێپەڕاند.
ماڵپەڕی "Worldometers" لە نوێترین ئاماریدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تا ئێستا لە جیهاندا، ١٥٠ ملیۆن و ٣٤ هەزار ٢١٣ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون.
زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لەسەر ئاستی جیهان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆمار کراوە کە ٣٢ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٢٥٥ حاڵەت بووە.
دوای ئەویش هەریەکە لە هیندستان بە ١٨ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٩٦ حاڵەت، بەڕازیل بە ١٤ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٥٤١ حاڵەت، فەڕەنسا بە پێنج ملیۆن و ٥٦٥ هەزار و ٨٥٢ حاڵەت، رووسیا بە چوار ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٢٧٣ حاڵەت، تورکیا بە چوار ملیۆن و ٧٥١ هەزار و ٢٦ حاڵەت، بەریتانیا بە چوار ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٧٩٧ حاڵەت، ئیتاڵیا بە سێ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٨٩٤ حاڵەت، ئیسپانیا بە سێ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٧٩٩ حاڵەت، ئەڵمانیا بە سێ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٤٧٤ حاڵەت، ئەرجەنتین بە دوو ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ١٧٢ حالەت، کۆلۆمبیا بە دوو ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٨١ حاڵەت، پۆڵەندا بە دوو ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٩٢٧ حاڵەت، ئێران بە دوو ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٩٠٦ حاڵەت، مەکسیک بە دوو ملیۆن و ٣٣٣ هەزار و ١٢٦ حاڵەت، ئۆکراینا بە دوو ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٨٣٨ حاڵەت، پیرۆ بە یەک ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٦٢ حاڵەت، ئیندۆنێزیا بە یەک ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٣٥ حاڵەت، کۆماری چیک بە یەک ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٣٣ حاڵەت، کۆماری باشووری ئەفریقا بە یەک ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٢٠٠ حاڵەت، هۆڵەندا بە یەک ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٣٢٣ حاڵەت و چیلی بە یەک ملیۆن و ١٨٤ هەزار و ٢٧١ حاڵەت دێن.
هەروەها لە جیهاندا، سێ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٣٢٢ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٢٣٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لەئیستادا، ١٩ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٦٥٢ تووشبوو لەژێر چارەسەردان.