Barış Kahraman
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
نیویۆرك – AA
كۆمپانیای بازرگانی زه‌به‌لاحی ئه‌مریكی ئه‌مازۆن، مووچه‌ی زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی خۆی زیاد ده‌كات.
ئه‌مازۆن رایگه‌یاند كه له مانگی ئایاره‌وه هه‌قده‌ستی ئه‌وانه‌ی تازه ده‌ستبه‌كار ده‌بن و بۆ كاتژمێرێك ١٥ دۆلار وه‌رده‌گرن، ٥٠ سه‌نت تا سێ دۆلاریان بۆ زیاد ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیادكردنەکە زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی كۆمپانیاكه ده‌گرێته‌وه.
كۆمپانیاكه له ٢٠٢٠دا، ٥٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی نوێی وه‌رگرت و توانای هێزی کاری له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یانده یه‌ك ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س.