Ömer Tuğrul Çam
15 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
بڕۆکسل- AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ئەمریکا- یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا فۆن دێر لایهن و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل کۆبووەوە.
بەرلە کۆبوونەوەکەش رۆژنامەنووسێک لە جۆ بایدنی پرسی: "ئایا لە کۆبوونەوەکەی دوێنێتان لەگەڵ ئەردۆغان دەربارەی ئامادەیی تورکیا لە ئەفغانستان هاوڕابوون؟" لە وەڵامدا سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "کۆبوونەوەی درێژمان ئەنجامدا و دەربارەی کۆبوونەوەکەمان هەست بە شتی باش دەکەم".
دواتر جۆ بایدن بەبێ ئەوەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دیکە بداتەوە چوو بۆ هۆڵی کۆبوونەوە.