Mümin Altaş
15 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2021
باکو - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، بە فڕۆکەی تایبەتی "TC-TUR" گەیشتە باکو پایتەختی ئازەربایجان.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئازەربایجان، سەردانی شاری شوشا لە قەرەباغی کرد کە دوای ٢٨ ساڵ لە داگیرکردنی لەلایەن ئەرمینیاوە سوپای ئازەربایجان رزگاری کرد و لەوێ لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلییێڤ-ەوە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لێکرا.