Şenhan Bolelli
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
مەدريد - AA
تەقينەوەيەكى بەهێز لەناو باڵەخانەيەک لە ناوەڕاستی شاری مەدريد پايتەختى ئيسپانيا روویدا.
تەقینەوەکەدا كاتژمێر ٣ى پاش نيوەڕۆ بە كاتى ناوخۆى مەدريد لە گەڕەكى پورێتۆ دى تۆلێدۆ ناوەڕاستی شارەکە روويدا.
بەگوێرەى ئەو گرتانەى كە لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان بڵاوكراوەتەوە، تەقينەوەكە زيانى زۆری بە نهۆمى سەرەوەى باڵەخانەكە گەياندووە.
بەگوتەى شايەتحاڵەكان، تەقينەوەكە ژمارەيەك زۆرە بريندارى لێكەوتووەتەوە.
تەقينەوەكە زيانێكى گەورەى بەو ئۆتومبێلانەش گەياندووە كە لەبەردەم باڵەخانەكەدا وەستێنرابوون، هاوكات تيمەكانى بەرگریى شارستانى، ئاگركوژێنەوە و تەندروستى بازنەيەكى ئەمنييان لە ناوچەكەدا دروستكرد.
بەگوێرەى زانيارييەكان، لە تەنيشت باڵەخانەكەدا خانەيەكى بەساڵاچوان، خوێندنگەيەك و كڵێسايەك هەيە.
مێديا ناوخۆييەكان هۆكارى تەقينەوەكەيان بۆ هەبوونى دزەكردنى گاز گەڕاندووەتەوە.
تا ئێستا لەم تەقينەوە بەهێزەدا لانيكەم گيانلەدەستدانى دوو كەس راگەيەنراوە.