Lale Köklü Karagöz,Burak Milli
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
هاتاى - AA
تەقينەوەيەك لە ناوەندى شارۆچكەى ئيسكەندەروون لە هاتاى روويدا، ژمارەيەكى زۆر پۆليس، ئاگركوژێنەوە و تيمى تەندروستى رەوانەى شوێنى رووداوەكە كران.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى بەدەستهاتوون، تەقينەوەيەك لە شەقامى فەنەر روويداوە.
ژمارەيەكى زۆر پۆليس، ئاگركوژێنەوە و تيمى تەندروستى رەوانەى شوێنى رووداوەكە كران.
شەقامەكە بە رووى ئۆتۆمبێل و پيادەدا داخرا.
- "هيچ زيانێكى گيانى رووينەداوە"
لە راگەيەندراوى پارێزگاى هاتاى لە بارەى تەقينەوەكەدا هاتووە:
"هێزە ئەمنييەكانمان، لە بازگەى پاياس لە ئەنجامى گومانكردن لە دوو تيرۆريستەكە، بەدواداچوونيان بۆ يەكێكيان كردووە و لە ئيسكەندەروون لە چالاكييان خست و لەو كاتەدا تەقينەوەكە روويدا. هيچ زيانێكى گيانى رووينەداوە. ئۆپەراسيۆنەكە بەردەوامە".