Lale Köklü Karagöz
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
هاتاى - AA
كۆڕى سەرۆکی پێشووی پارتی ئاشتی و دیموکراتی و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە بازنەی مووش هەڵاتوو دەمير چەليك، کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هاتای قۆڵبەستكرابوو، و ناوى لە "ليستى خۆڵەمێشی داواكراوانى تيرۆردا" هەيە و ناوى نهێنى "ساواش"ە و ناوى راستەقينەى خۆى يۆڵداش سەليم چەليك-ە دەستگيركرا.
رێكارەكان لەگەڵ چەليك، لە فەرماندەيى جەندرمەى پارێزگاى هاتاى كۆتاييهات.
چەليك-ى تيرۆريست لە ژێر رێكارێكى ئەمنيى تونددا بردرايە بەردەم دادگا و داگاى ئێشكگر بڕيارى دەستگيركردنى بۆ چەليك دەركرد.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە رۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای هاتای، دوو تیرۆریست لە چالاکی خراون کە یەکێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان دەستگیرکراوە، دواتر دەرکەوتووە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە ساڤاش چەلیک-ی کوڕی داواکراو دەمیر چەلیک-ە کە لە ناوی لیستی خۆڵەمێشی تیرۆردایە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەلیک لە کاتی دەستگیرکردنیدا دوو تفەنگ، یەک دەمانچە و ژمارەیەکی زۆر فیشەکی پێبووە.