Ramazan Kaya,Müzahim Zahid Tüzün
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
قەيسەرى - AA
ئەو چوار گومانلێكراوەى كە لە دياربەكر بە تۆمەتى ئەوەى لەگەڵ فەرهاد تەكينەر-ى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەكەكە بەشدارييان لە پەلامارى تيرۆريستى سەر ئەو سەربازانەى كە لە ساڵى ٢٠١٦ لە قەيسەرى بۆ پشوو دەرچوبوون ئەنجامياندا و قۆڵبەستكرابوون، دەستگيركران.
تەكينەر، كە ناوى نهێنى "فورات/بۆتان"ە و لەگەڵ ئەو چواركەسەى كە لە دياربەكر قۆڵبەستكرابوون دواى وەرگرتنى گوفتاريان لە پۆليس، رێكارەكان لەگەڵيان لە هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆرى سەربە بەڕيەوەبەرايەتى پۆليسى قەيسەرى تەواوبوو.
گومانلێكراوان، دواى تێپەڕبوونيان بە كۆنترۆڵى تەندروستى رەوانەى دادگا كران و لەلايەن دادوەرى ئێشكگرى سزاكانەوە فەرمانى دەستبەسەركردنيان بۆ دەركرا.
لەو ئۆپەراسيۆنانەى كە لە كاتى قۆڵبەستكردنى گومانلێكراواندا ئەنجامدرا، دەست بەسەر ژمارەيەكى زۆرى دۆكيومێنتى رێكخراوەكە، ئامرازى ديجيتاڵى و چەك گيرا.
فەرهاد تەكينەر، كە ناوى نهێنى "فورات/بۆتان"ە و يەكێكە لە ئەنجامدەرانى ئەو پەلامارە تيرۆريستييەى كە لە ساڵى ٢٠١٦دا لەلايەن رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە-وە كرايە سەر پاسێك كە سەربازى هەڵگرتبوو، لە ئۆپەراسيۆنێكدا بە هەماهەنگى دەزگاى ميت و پۆليسەوە لە رۆژى ٢٣ى تشرينى يەكەم لە باكوورى عێراق دەستگيركرا و هێنرايەوە توركيا.