Zafer Fatih Beyaz,Cankut Taşdan
02 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە، عومەر گەرگەرلیئۆغڵو کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە مافی پەرلەمانتارێتی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەدەستیھێناوە، گەرگەرلیئۆغڵو، کە لە کۆبوونەوەکەی ١٧ی ئاداری ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، لە دوای خوێندنەوەی یاداشتنامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەبارەت بە دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانی، پارێزبەندی لێسەندرایەوە و دواتریش فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
لەدوای دەرچوونی فرمانی دەستگیرکردنەکە، تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چوون بۆ ماڵی گەرگەرلیئۆغڵو لە ئەنقەرە و ناوبراویان دەستگیرکرد.
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو بردرایە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ئەنقەرە.