03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
هاتاى - AA
بەرپرسانى ئەمريكا رايانگەياند، ئەوان لە بابەتەكانى ديپلۆماسى و هاوكارى مرۆيى پشتيوانى توركيا دەكەن.
نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سووريا، جێمس جێفرى و باڵيۆزى ئەمريكا لە ئەنقەرە، دەیڤيد ساتەرفێلد، لە كاتى بەسەركردنى كەمپى پەنابەرە سووريیەكان وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانيان دايەوە.
جێفرى، لە وەڵامى پرسيارى ئايا لە ناو ناتۆ چۆن پشتگيرييەك بۆ توركيا دابين دەكەن گوتى: "توركيا، ئەندامێكى ناتۆيە و سوپاكەى بە شێوەيەكى زۆر کەلوپەلی ئێمە بەكاردەهێنن. دەمانەوێت كەى پێويستيان بوو ئەو کەلوپەلانە بەكار بهێنن".
جێفرى ئاماژەى بەوە كرد كە ئەوان ئاڵوگۆڕى زانيارى هەواڵگریى لەگەڵ توركيا دەكەن و رايگەياند كە پشتگيرى ديپلۆماتى توركياش دەكەن.
جێفری راشيگەياند كە توركيا چەند داوايەكى ئاراستەى ناتۆ كردوە و گوتى ئەو داواكارييانە لە ناو ناتۆدا لە ئاستە جياوازەكاندا پشتگيرى دەكرێت.
لە وەڵامى پرسيارى "ئايا چی بكرێت بۆ وەستاندنى رووسيا؟" جێفرى گوتى: "دەتوانن ئاستێكى دياريكراو لە هاوكێشى سەربازى جێبەجێ بكەن بۆ گەڕانەوە بۆ ديالۆگ".
سەبارەت بە دابينكردن يان نەكردنى سیستەمى بەرگريى ئاسمانى پاترۆيت بۆ توركيا، جێمس جێفرى گوتى: "لە كاركردندا نین لەسەر پرۆگرامێكى سەربازیى تايبەت".