Erdal Türkoğlu
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2021
ھاتای - AA
ھاتای، کە بەدرێژایی مێژوو میواندارێتی ژمارەیەکی زۆر شارستانییەتی کردووە و بە گەشتیاریی دەریا، کوێستانەکان، باوەڕدارێتی و ھونەری چێشت لێنان سەرنج رادەکێشێت، لە رێگەی ئەو وەبەرھێنانەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەنجامدراون، ئامانجێتی ژمارەی گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکان زیادبکات.
ئەو شارەی کە بە دەوڵەمەندی مێژوو و جوانی سرووشتییەوە ناوبانگی دەرکردووە، دەیەوێت لە رێگەی پرۆژەکانی مۆزەخانەی سینەما، بەندەری یەختەکان، رێگای کەناراوەکان، ناوەندی چوونە ژێردەریاوە پشكى خۆی لە کەرتی گەشتیاریی زیادبکات.
پارێزگای ھاتای رەحمی دۆغان، ئەوەی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە شارەکە بەھایەکی زۆر جوانی ھەیە لە کەلتوور، مێژوو و ھونەری چێشت لێنان.
دۆغان، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ھاتای یەکێکە لەو پارێزگایانەیە کە پێشەنگ بوونە لە کارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
رەحمی دۆغان، ئەوەشی راگەیاند کە ئومێد دەخوازن لە مانگەکانی داھاتوودا لە دەمامک رزگاریان ببێت و گوتی، "بانگەوازی سەرجەم ھاووڵاتییانمان دەکەين. بانگھێشتی ھەموو کەس بۆ ھاتای دەکەین . کە سەردانمان بکەن و لەگەڵ خواردنە خۆشەکان، مێژوو و کەلتووری شارەکە ئاشنا دەبن. کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و بە دڵخۆشی دەگەڕێنەوە ماڵەکانتان".