Hamdi Çelikbaş
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٣ پله، کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵای هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠١:١٤ی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا لە دەریای ئیجە، بەگوڕی ٥،٣ پله روویداوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی داتچاوە بووە و لە قوڵایی١١،٤٠ کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریادا روویداوە.