هونەر و كلتوور

توركيا.. مەلەوانگەى دێرين لە پاموككالە سەرەڕاى پلە بەرزەكانى گەرما بووەتە جێگەى بايەخى گەشتياران

شاری دێرینی ھیراپۆلیس لە پاموککالە کە یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییە گرنگەکانی تورکیا، سەرەڕای بەرزی پلەکان گەرما، گەشتیاران بۆ وەرگرتنی چارەسەر بایەخێکی زۆر بە مەلەوانگەی دێرین دەدەن کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

Sebahatdin Zeyrek  | 25.07.2021 - نوێکردنەوە : 26.07.2021
توركيا.. مەلەوانگەى دێرين لە پاموككالە سەرەڕاى پلە بەرزەكانى گەرما بووەتە جێگەى بايەخى گەشتياران

Denizli

دەنیزلی - AA

شاری دێرینی ھیراپۆلیس لە پاموککالە کە یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییە گرنگەکانی تورکیا، سەرەڕای بەرزی پلەکان گەرما، گەشتیاران بۆ وەرگرتنی چارەسەر بایەخێکی زۆر بە مەلەوانگەی دێرین دەدەن کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

ئەو گەشتیارانەی کە روو لە پاموککالە دەکەن، بۆ سەردانیکردنی "بەھەشتی سپی" کە لە لیستی شوێنە دێرینەکانی یونسکۆدا تۆماركراوە، لە رێگەى پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە گەشتەکەیان ئەنجامدەدەن.

مەلەوانگە دێرینەکە کە بە "مەلەوانگەی کیلیۆپاترا"ش دەناسرێت، لە رۆژانی پشووەکانی جەژندا بووە بە یەکێک لە وێستگە گرنگەکانی گەشتیاران.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەیی پاموککالەی ئاژانسی سێکتەری گەشتیاری و گەشتکردنی تورکیا (TÜRSAB)، توران کۆسەئۆغڵو، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا گەشتیارێکی زۆر روویان کردووەتەوە پاموککالە.

کۆسەئۆغڵو ئەوەی راگەیاند کە مەلەوانگەی دێرین، بووەتە ئامانجی ئەوانەی کە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن و گوتی: "بەھۆی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە زۆربەی ژووری هۆتێلەکانی ناوچەکە پڕبووە. بەشێکی زۆری ئەوانەی کە روو لە پاموککالە دەکەن دەیانەوێت بچنە ناو مەلەوانگەی دێرینەوە. ئەو گەشتیارانەی کە دێن بۆ پاموککالە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەبێ گوێدان بە پلە بەرزەکانی گەرماوە، تاکو نەچنە ناو مەلەوانگە دێرینەکەوە ناوچەکە جێناھێڵن".

رێبەری گەشتیاران، گوفتە کڵچ ئاماژەی بەوە کرد کە وەکو رێبەری گەشتیاری خزمەت پێشکەش دەکەن و گوتی: "لەگەڵ ئەو گەشتیارانەی کە شەیدای بینینی پاموککالەن ھاتووین. ئەوەندە بەسە کە شوێنێکە جێگەی بایەخە. لە کاتی پەتای کۆرۆناشدا مەلەوانگەکە چۆڵ نەبوو. جوانی ئێرە لە زستاندا زۆر جیاوازترە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın