Yusuf Şahbaz
23 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ئیزمیر - AA
شارەدێی ئاڵاچاتی سەربە قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیر کە بە خانووە بەردینییەکان و یارییە ئاوییەکانی بە ناوبانگترین شوێنی تورکیایە، چاوەڕوانە وەرزی گەشتیاری زۆر بە باشی بەڕێبخات.
ئاڵاچاتی کە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا بە گوندی پیادە و سوراچاکان ناسراوبوو، لەئێستاشدا ناوی بە وێستگەى گەشتیاری ناسراوە، خانووە بەردینییە دێرینەکان و شۆستەکانی بوونەتە ھێمای ئەم شارە.
بەشێکی زۆری خانووە بەردینییەکانی ئاڵاچاتی، ئێستا وەکو هوتێل خزمەت پێشکەش دەکەن، لەئێستادا زیاتر لە ٦٠٠ فرۆشگای جلوبەرگ و هوتێل لە کۆڵانەکانی ئاڵاچاتی-دا ھەيە.
سەرۆكى كۆمەڵەى گەشتياريى ئاڵاچاتى، جەلال بايراكتارئۆغڵو لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە ئاڵاچاتى، وەكو شوێنەكانى ديكە ڤايرۆسى كۆرۆنا كارى لە رووتێكردنى گەشتياران نەكردووە.
جەلال بايراكتارئۆغڵو ئەوەشى راگەياند كە لەگەڵ هوتێلە بچووكەكان خواست لەسەر خانووەكانيش زيادبووە و جەختى لەوە كردەوە كە لەم بابەتەدا، بەخت ياوەرى ئاڵاچاتى بووە.
تەلارساز میدحەت ئۆڵجای ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی خانووەکانی ئاڵاچاتی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٨٥٠-١٩٠٠ و گوتی: "بەردی گڕکانی لە درووستکردنی خانووەکاندا بەکارھێنراوە، لەئێستادا نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ خانوو نۆژەنکراوەتەوە".