Ömer Koparan,Adham Kako
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ھێرشێکی یەپەگە/پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە رەئس ئەلعەین (سەرێ کانی) کوژرانی دوو سڤیل و برینداربوونی ١٠ی دیکەی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ھاتووە:
"پەکەکە/یەپەگەی بکوژی منداڵان، بەردەوامن لە سەرھێرشی تیرۆریستیی خوێناوی داعش ئاسا. رێکخراوی دڕندەی تیرۆر ئۆتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە شارۆچکەی رەئس ئەلعەین (سەرێ کانی)تەقاندەوە و لە ئاکامدا دوو سڤیلی بێ تاوان گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ی دیکە برینداربوون".
ھەرچەندە لە رێککەوتنی ١٧ تشرینی یەکەمی نێوان ئەمریکا و تورکیا، بڕیاردرابوو یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بکشێنەوە، بەڵام تائێستا ھێرشەکانیان بۆ سەر شارۆچکەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی بەردەوامە.
رۆژی رابردووش، لە ھێرشێکدا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو بۆ سەرناوەندی رەئس ئەلعەین (سەرێ کانی) سڤیلێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.