Kemal Ceylan
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
چۆروم - AA
لە كانێكى خەڵووز لە شارۆچكەى ئيسكليپ لە چۆروم بەهۆى فشارى گازەوە تەقينەوەيەك روويدا و برينداربوونى دوو كەسى لێكەوتەوە.
لە كانێك لە نزيك گوندى چۆما بەهۆى فشارى گازى ميسانەوە تەقينەوەيەك روويدا.
لە دواى تەقينەوەكە كە لە قووڵايى ١،٥ كيلۆمەتر روويدابوو، جەندەرمە و تيمەكانى تەندروستى رەوانەى ناوچەكە كران.
نيهاد ياغلى، كە لە ئاكامى تەقينەوەكە برينداربوو بە ئەمبوڵانس رەوانەى نەخۆشخانەى فێركاريى ئيرۆڵ ئۆڵچۆك-ى زانكۆى هيتيت كرا و بريندارەكەى ديكەش كە ناوى رەجەب كورت بوو بۆ نەخۆشخانەى ئيسكليپ گواسترايەوە.
بە پێى زانيارييەكان دۆخى تەندروستى نيهاد ياغلى ناجێگيرە.
لەلايەكى ديكەوە، زانيارى ئەوە راگەيەندرا كە هيچ كرێكارێکى ديکە لە ژێر داروپەردووی كانەكەدا نييە.