Ethem Emre Özcan,Ömer Koparan
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
باب - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی باب باکووری سووریا، کەسێکی سڤیل گیانیلەدەستدا و چواری دیکە برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازیی شارۆچکەی باب کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە تیرۆر پاککرایەوە، تەقییەوە.
بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی پەلامارە تیرۆریستییەکە، سڤیلێک گیانیلەدەستداوە و چواری دیکە برینداربوون.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکە گواسترانەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ھەوڵی کوژانەوەی ئاگری تەقینەوەکەیان دەدا.
زۆربەی دوکان و ئۆتۆمبێلکانی نزیک لە ناوچەی رووداوەکە بەھۆی تەقینەوەکە زیانیان بەرکەوت.
ھێزە ئەمنییە خۆجێیەکان کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەبوون لە ناوچەی تەقینەوەکە، لەسەر ئەگەری ئەوە راوەستاون کە پەلامارە تیرۆریستییەکە لەلایەن یەپەگە/پەکەکە-وە ئەنجامدرابێت.
جێگەی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا لە شارۆچکەکانی عەزاز و باب باکووری سووریا، کوژرانی ١٠ کەس و برینداربوونی ٢٤ی دیکەی لێکەوتەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە تەقینەوەکەی عەزاز و باب، ئاماژەی بەوە کردبوو کە تەقینەوەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدراوە.