Ramal Mahmood
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی بابی سووریا، بینا دەستنیشانکراوەکانی داعش خاپوور کران.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا لە کاتژمێر ٠٧:٤٣-٠٧:٤٧ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی داعش لەناوچەی باب ئەنجامداوە و لە ئاکامدا بینا دەستنیشانکراوەکانی داعش خاپوور کران.
هەروەها راگەیەندراوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان ئەرکەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجامدا، بەسەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانیان.