reva haci
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2019
منبج - AA
- کاروانی سەربازیی رووسیا لە ناوچە داگیر کراوەکانی ژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە منبج و چواردەوری "بە هاوبەشی" و بەسەربەخۆیانە چالاکیيەکانیيان ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیيەوە دەستی کەوتووە، رووسیا لە منبج و چواردەوری بە سەربەخۆیانە، لە هەندێک ناوچەش لەگەڵ ئەنجوومەنی بەناو سەربازیی کە یەپەگە/پەکەکە دروستیکردوون پێکەوە دهورییهی هاوبهشیان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو گرتانەى بێت کە ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە، زرێپۆەشەکان بە ئاڵای رووسیاوە لەلایەن سەربازانەوە کە لۆگۆی سوپایان پێوەيیە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکە لە ناحیەی ئاریما چالاکيیەکانیان ئەنجام دەدەن.
لەچواردەوری ئاریما لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بەناوی ئەنجوومەنی باب عەسکەری پێکەوە دەور دەکەن.
لە گرتەیەکدا کۆبوونەوە لەناو بنکەیەکدا دەکەن و پلانی چالاکيیە هاوبەشەکان دادەنێن، لە سەربازگەى ئەو بینا دوو نھۆمییەدا ئاڵای ئەنجوومەنی باب عەسکەری بەدی دەکرێت.
ئاڵای رووسیا بە دیواری دەرەوەی بنکەی پۆلیسەکەوە هەڵواسراوە لەتەنیشت لافیتەی یەپەگەو یەپەژەوە.