Mahmut Geldi
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
بەیروت - AA
ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لوبنان لە یەکەمین ساڵرۆژی تەقینەوە بەھێزەکەی چواری ئابی ٢٠٢٠ی بەیروتی پایتەخت، رێپێوانێکیان بۆ شوێنی تەقینەوەکە لە بەندەری بەیروت ئەنجام دا.
لە دوای رێپێوانەکە کە نزیکەی ١٥ خولەکی خایاند، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لوبنان، بە گوڵ و رێورەسمێک پێشوازییان لێکرا و ٢١٤ چڵە گوڵیان لەسەر مۆنۆمێنتی ئەو کەسانە دانا کە لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتدا گیانیان لەدەستداوە.
دیپلۆماسییە بیانییەکان کە لە بەندەرەکە کۆببوونەوە، بەبۆنەی یەکەمین ساڵرۆژی تەقینەوەکەوە، ساتێک وەکو رێز بۆ گیانی قوربانییان وەستان.
چەند رۆژێکە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەوازی ئەنجامدانی رێپێوان و خۆپیشاندان دەکرێت لە یەکەم ساڵیادی تەقینەوەکەی بەیروت کە بەشێوەیەکی راستەخۆ و ناڕاستەخۆ زیانی بە زیاتر لە ملیۆن کەسى شارەكە گەیاندووە.
لەو چالاکییانەی کە بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی تەقینەوەکە بەڕێوەدەچێت، داوای راگەياندنى ئەنجامى لێکۆلینەوەکان و سزادانی گەندەڵکاران و ئەوانەی کە کەمتەرخەم بوون لە ئەرکەکانیان، دەکرێت.