Betül Yürük
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
نیویۆرک - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، ئاماژەی بەوە کرد کە پەنابەرانی ئەفغانیان ئاڕاستەی هیچ وڵاتێک نەکردووە بە تورکیاشەوە.
لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، پرسیار لە نێد پرایس کرا سەبارەت بە کاردانەوەی تورکیا لەبارەی فراوانکردنی بەرنامەی پەنابەرانی ئەفغانی لەلایەن ئەمریکاوە و لێدوانهكان لهبارهی وڵاتی سێهەم، ئەویش لە وەڵامدا رایگەیاند: "دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە ئاڕاستە کردنی کەسانێک کە بەدوای پارێزراوبووندا دەگەڕێن بۆ ناوچەی ئارام یان هاندانیان سیاسەتی حکوومەتی ئەمریکا نییە. هیچ كهسێكمان ئاڕاستەی وڵاتێکی دیاریکراو نەکردووە بە تورکیاشەوە".
هەروەها پرایس سوپاسی تورکیای کرد کە میوانداری زیاتر لە چوار ملیۆن ئاوارەی سووری، عێراقی، ئەفغانی، ئێرانی و وڵاتانی دیکە دەکات.