Ömer Koparan
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
لە ئاكامى هێرشێكى تيرۆريستى كه لە رێگەى تەقينەوەى ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراوەوە لە شارۆچكەى عهزازی ژێر دەسەڵاتى ئۆپۆزيسيۆن لە باكوورى سووريا ئهنجامدرا، پێنج كەسى سڤيل كوژران و ٨٥ى ديكە برينداربوون.
ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو لە گوندى سيجوى سەربە شارۆچكەى عەزاز تەقييەوە.
لە ئاكامى هێرشە تيرۆريستييەكەدا پێنج كەس كوژران و ٨٥ى ديكە برينداربوون.
تەقينەوەكە بووە هۆى زيان گەياندن بە ناوچكەكە و بريندارەكان لە عەزازەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەكانى توركيا.
بە گوێرەى زانیارییهكانی سەرچاوە ئەمنييەكان، ئەو تەقينەوانە له ناوچە ئازادكراوەكان لەلايەن رێكخراوى تيرۆريستيى يەپەگە/پەكەكە ئەنجامدەدرێن بەڵام بەهۆى ئەوەى خەڵكى سڤيل دەكرێنە ئامانج خۆيان لە گرتنه ئهستۆی بهرپرسیارێتیی تهقینهوهكان دەدزنەوە.
لەلايەكى ديكەوە سەرلەبەيانى ئهمڕۆ لە ناوەندى شارۆچكەى عەفرين بۆمبێكى چێنراو بە ئۆتۆمبيلێكى سوپاى نيشتيمانى سووريادا تەقييەوە و بووە هۆى برينداربوونى ١٣ كەس.
تيرۆريستانى يەپەگە/پەكەكە لە شارۆچكەى تەل رفعەتەوە كە بە گوێرەى لێكتێگەيشتنى نێوان توركيا و رووسيا لە ٢٢ى تشرينى يەكەمى ٢٠١٩دا دەبوو چۆڵیبكەن، هێرشى تيرۆريستى بۆ سەر ناوچەكانى باب، عهزاز، جەرابلوس و عەفرين ئەنجامدەدەن.