Muhammet Kurşun
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
تاران - AA
ئاگر له كارگه‌یه‌ك لە شارى تەبرێزی ناوه‌ندی پارێزگاى ئازاربايجانى رۆژهەڵات لە ئێران، كه‌وته‌وه.
بەپێی هەواڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمى ئێران، ئاگرێك كە هێشتا هۆكارەكەى نەزانراوە لە كارگەيەكى به‌رهه‌مهێنانی سێلۆفان كەوتووەتەوە.
ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و به‌هۆیه‌وه چوار كەس برینداربوون.
ئەو رووداوانەى كە لەم دواييانەدا لە ئێران روودەدەن وەك تەقينەوەى غاز و کارەباگۆڕ و ئاگركەوتنەوە لە دارستان و پاركەكان، بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دەنگۆی ئه‌وه‌ی كە لە ئەنجامى هێرشێكى دەرەكى بێت لە دژى وڵاتەكە.