Zehra Ulucak
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ئەنقەرە ــ AA
لە سەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته ١٤ ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار و ٨٢٢ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٦٠٥ هه‌زار و ٥٩٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شت ملیۆن و ٦٣٥ هه‌زار و ٦١ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات پێنج ملیۆن و ٢١٠ هه‌زار و ٤٤٦ تووشبووی په‌تاكه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆماركراوه كه تا ئێستا سێ ملیۆن و ٨٣٣ هه‌زار و ٧١٦ حاڵه‌ت تۆماركراوه و ١٤٢ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س بەهۆی ڤایرۆسەكه كۆچی دواییان كردووه.